PM:04:55:01/03/2026
80 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی سکۆتلەندا رینجەرز و سێلتیک لە یاریی کلاسیکۆدا
بە دوو گۆڵ یەکسانبوون.
لە هەفتەی 29ی خولی سکۆتلەندا، یانەی گلاسکۆ رینجەرز لە
یاریی کلاسیکۆدا و لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی سێلتیکی کرد.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی رینجەرز باشتر بینران و
دوو گۆڵیان لە رێگەی یوسف شێرمێتیەوە تۆمارکرد لە خولەکەکانی هەشت و 26.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکەکانی 56 و 91 کیران تێرنی و
لیۆ واتات دوو گۆڵیان بۆ سێلتیک تۆمارکردەوە و سەرەنجام یارییەکەش بە یەکسانی و بە
دوو گۆڵ بۆ هەردوو یانە کۆتاییهات.
دوای ئەو ئەنجامە، گلاسکۆ رینجەرز بە کۆکردنەوەی 57 خاڵ
لە پلەی دووەمی خولی سکۆتلەندا دەبینرێت، سێلتیک 53 خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمدایە.
خ . ک