سلۆت لە بەردەم پێنج تاقیکردنەوەی گەورەدایە

PM:04:31:01/03/2026

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سلۆت لە بەردەم پێنج تاقیکردنەوەی گەورەدایە تا جێبەجێیان بکات لەپێناو مانەوە لە ئەرکەکەیدا.

یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لەم وەرزەدا بە ئاستێکی خراپەوە دەرکەوتوە لە خولی نایابی ئینگلتەرا و ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی گومان دروست بێت لەسەر داهاتووی راهێنەری ئەو یانەیە.

دین جۆنزی رۆژنامەنووسی بەڕیتانی کە نزیکە لە یانەی لیڤەرپوڵ باسی لە بارودۆخی گشتی یانەکە و هەندێک ئەستێرە و داهاتووی ئارنی سلۆتی راهێنەر کردووە.

ئەو رۆژنامەنووسە نوسیویەتی، مانەوەی ئارنی سلۆت لە راهێنەرایەتی لیڤەرپوڵ مسۆگەر نییە و پێنج هۆکار داهاتووی یەکلا دەکەنەوە کە سەرەکیترینیان گەیشتنی یانەکەیە بە چامپیۆنز لیگی وەرزی داهاتوو.

ئاماژەی بەوەشداوە، مەرجێکی تری بەرپرسانی لیڤەرپوڵ بۆ راهێنەرەکەیان کە دیاریان کردووە چۆنیەتی پێشخستنی گەشەی یانەکەیە لەگەڵ هەریەکە لە ئەو ئەنجامانەی لەم وەرزەدا بەدەستدەهێنێت و شیکاری تەواو بۆ ئامارەکانی، کۆتا مەرجیش ئاستی یانەکەیە لە کۆتایی وەرزدا.

دوپاتیکردووەتەوە ئەگەر ئەو مەرجانەی سەرەوە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات ئەوا بۆ وەرزی داهاتووش سلۆت لە راهێنەرایەتی یانە ئینگلیزیەکە دەمێنێتەوە بەڵام ئەگەر بە پێچەوانەوە بوو ئەوا لە ئەرکەکەی دووردەخرێتەوە.
خ . ک