PM:04:07:01/03/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سبەینێ لە خولی
ئیسپانیا ریاڵ مەدرید میوانداری خیتافی دەکات و دەیەوێت جیاوازیەکەی لەگەڵ
بەرشەلۆنە کەمبکاتەوە.
بڕیارە سبەینێ لە
کۆتا یاریی هەفتەی 26ی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ
بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی رووبەڕووی یانەی خیتافی ببێتەوە.
ریاڵ مەدرید کە 60
خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، ئامانجی ئەوەیە بە بردنەوەی ئەو یارییە
جیاوازییەکەی لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنەی پێشەنگ بۆ یەک خاڵ کەمبکاتەوە.
لەم یارییەدا،
یانەی شاهانە بێبەش دەبێت لە تواناکانی کیلیان مباپێی هێرشبەری فەرەنسی بەهۆی
ئەوەی پێکانی هەیە لە ئەژنۆیدا و چەند هەفتەیەکیش دوور دەکەوێتەوە.
ریاڵ مەدرید
دەیەوێت قەرەبووی شكستی یاریی رابردووی لە خولی ئیسپانیا بکاتەوە دوای ئەوەی بە
ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە ئۆساسۆنا دۆڕا و دەیەوێت لەم یارییەدا
بگەڕێتەوە سەر سکەی بردنەوەکان.
یانەکەی پایتەختی
ئیسپانیا لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا تا ئێستا 25 یاریی ئەنجامداوە و 19 بردنەوە و
سێ یەکسانبوون و سێ شکستی هەیە، 54 گۆڵی تۆمارکردووە و 21 گۆڵی لێکراوە.
خ . ک