PM:02:58:01/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڤینیسیۆس بە
باشترین یاریزانی مانگی رابردوو لە جیهاندا دیاریکرا و هاری کەین دووەمە و دی
مارکۆ سێیەم بووە.
پێگەی فیدراسیۆنی
نێودەوڵەتی ئامار و مێژووی تۆپی پێ بە فەرمی بڵاویکردەوە کە ڤینیسیۆس جۆنیۆری
ئەستێرەی بەرازیلی و یانەی ریاڵ مەدرید بە باشترین یاریزانی مانگی دوو لە جیهاندا
دیاریکراوە.
ڤینیسیۆس لە مانگی
رابردوودا بەشداری لە شەش یاریی یانەکەی کردووە لە خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ،
شەش گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکردووە لە 540 خولەک یارییکردندا.
هێرشبەرە
بەرازیلیەکە لەو مانگەدا کاریگەری گەورەی بەسەر یانەکەیەوە هەبووە و ئاستێکی نایابی
پێشکەشکردووە، لە هەردوو یارییەکەی بەنفیکاش هۆکاری گەیشتنی ریاڵ مەدرید بوو بە
قۆناغی 16ی چامپیۆنز لیگ.
ئەو پێگەیە ئاماژەی
بەوەداوە کە هاری کەینی هێرشبەری بایرن میونشن لە پلەی دووەمی باشترین یاریزانی
هەمان مانگدا بووە، فریدریکۆ دی مارکۆی ئینتەر میلانیش پلەی سێیەمی بەدەستهێناوە.
ئەوەی جێگای باسە
لە مانگی یەکی ئەمساڵ رافینیای ئەستێرەی بەرشەلۆنە بە باشترین یاریزانی جیهان
دیاریکرا و دی مارکۆ لە پلەی دووەمدا بوو، مایکل ئۆلیسێش پلەی سێیەمی
بەدەستهێنابوو.
خ . ک