AM:11:58:01/03/2026
76 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خیسۆس دوپاتیکردەوە پێویستە
لەسەر بردنەوەکان بەردەوام بن و پێشەنگی بپارێزن و رۆناڵدۆش هەستی بە گرژبوونی ماسولکەکانی کردووە.
خۆرخی خیسۆسی راهێنەری نەسڕ دوای بردنەوەیان لە فەیحا خۆرخی
خیسۆسی راهێنەری نەسڕ دوای بردنەوەیان لە فەیحا رایگەیاند، یارییەکی ئاڵۆز بوو، کاردانەوەیان لە تایمی
دووەم جیاوازی دروستکرد.
خیسۆس وتی: سەرکەوتنێکی
گرنگ بوو، پێش
یارییەکە لەگەڵ یاریزانەکان قسەم کردبوو دەربارەی قورسیی یارییەکە، لە نێوان
هەردوو تایمەکەش پێم
وتن، لە
جیهاندا هیچ تیپێک نییە کە لە تەواوی تایمێکدا هیچ لێدانێکی بۆ گۆڵ نەبێت و گۆڵ
تۆمار بکات، بەڵام ئەوە بوو کە فەیحا ئەنجامی دا.
دەشڵێت: ئاساییە
کە لە یارییەکدا هەڵە بکەیت یان گۆڵت لێ تۆمار بکرێت، بەڵام تیپە گەورەکان ئەوانەن کە دەتوانن بگەڕێنەوە و گۆڵ تۆمار بکەن و
سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
جەختیشیکردەوە، پێویستە
لەسەر بردنەوەکان بەردەوام بین و پێشەنگی بپارێزین، ڕۆناڵدۆ هەستی بە ماندووبوونی
ماسولکەیی کردووە، دەستەی پزیشکیش بەپەلە دەستنیشانی دۆخەکەی دەکەن.