خوڵی ئیتاڵیا.. میلان بردنەوەی بەدەست هێنا

PM:04:37:01/03/2026

76 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتالیا میلان بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە کریمۆنێزی بردەوە و سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا.

لە یارییەکانی هەفتەی 27ی سێریا ئەی کریمۆنێزی لە یاریگای ڤیۆڤانی زینی میوانداری لە ئەیسی میلان کرد.

لە تایمی یەکەمدا یارییەکە هاوسەنگبوو بەجۆرێک هەردوولا پاش لەدەستدانی زنجیرەیەک لەدەستدانی هەلی گۆڵ ئەم تایمە بە سپێتی کۆتایی هات.

لە نیوەی دووەمدا یارییەکە نزیکبوو لەوەی کۆتایی پێبێت و لە خولەکی 89 پاڤلۆڤیج توانی میلان پێشبخات و پاشان لە خولەکی چواری کاتی زیادکراو لیاو توانی دووەم گۆڵ بۆ رۆسۆنێری تۆماربکات.

سەرئەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندی ئەیسی میلان کۆتایی هات و سێ خاڵی گرنگیان بەدەست هێناو و بەم ئەنجامە ژمارەی خاڵەکانیان گەیاندە 57 خاڵ و لە پلەی دووەمدان و کریمۆنێزیش بە 24 خاڵ لە پلەی 17دایە.