PM:01:33:28/02/2026
148 جار خوێندراوەتەوە
+
-
گواردیۆلا ئامانجی
بردنەوەی نازناوی مۆندیالە و بەنیازە دوای مان سیتی ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەیەک.
ئەژماری تەچلاین لە
تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پۆستێکیدا بڵاویکردەوە کە پیپ گواردیۆلای راهێنەری
ئیسپانی بیری لە پرۆژەی داهاتووی کردووەتەوە لە کاتی جێهێشتنی راهێنەرایەتی یانەی
مانچستەر سیتی.
ئەو ئەژمارە
دوپاتیکردووەتەوە کە راهێنەرە ئیسپانیەکە لە ئێستادا تەنها یەک ئامانجی ماوە کە لە
کاری راهێنەرایەتیدا بەدەستیبهێنێت ئەویش بردنەوەی نازناوی مۆندیالە.
ئاشکرایکردووە،
گواردیۆلا بەنیازە لە دوای جێهێشتنی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەر سیتی ئەرکی
راهێنەرایەتی هەڵبژاردەیەکی بەهێز لەئەستۆ بگرێت لەپێناو بەدەستهێنانی ئەو
ئامانجەی.
رونیشیکردووەتەوە،
راهێنەرە ئیسپانیەکە تا ئەم ساتە گفتوگۆی لەگەڵ هیچ هەڵبژاردەیەک نەکردووە و
تەنانەت هەڵبژاردەشی نەکردووەتە ئامانج بەڵام بە دڵنیاییەوە دەیەوێت زۆر بەهێز بێت
تا توانای کێبڕکێی هەبێت.
گواردیۆلا
راهێنەرایەتی یانەکانی بەرشەلۆنە و بایرن میونشن و مانچستەر سیتی کردووە، 39
نازناوی لەگەڵیاندا بەدەستهێناوە کە سێ نازناویان چامپیۆنز لیگە و شەش نازناویشیان
پریمەر لیگە.
خ . ک