PM:02:26:28/02/2026
244 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەنچیلۆتی لە 18
یاریزان دڵنیابووەتەوە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال و تەنها هەشت یاریزان ماوە
دیاریانبکات.
رۆژنامەی گلۆبۆی
بەرازیلی بڵاویکردووەتەوە، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل ماوەی
چەند مانگێکە سەرقاڵی ئامادەکردنی بەهێزترین پێکهاتەیە بۆ بەشداریکردن لە مۆندیال.
گلۆبۆ
ئاشكرایکردووە، راهێنەرە ئیتاڵیەکە یەکلابووەتەوە لە دیاریکردنی 18 یاریزان کە
بانگهێشتی مۆندیالی 2026یان دەکات و تەنها هەشت یاریزان ماوە کە یەکلاببێتەوە لە
بانگهێشتکردنیاندا.
ئاماژەی بەوەشداوە،
لە هێڵی هێرشبردن هەریەکە لە ڤینیسیۆس جۆنیۆر و رۆدریگۆ و ئیستیڤاو و جواو پێدرۆ و
ماتیوس کونها و مارتینێلی و لویس هینریکی بەشداریکردنیان مسۆگەر کردووە.
هێڵی ناوەڕاستیش
پێکهاتوون لە برونۆ گیمارێش و کاسیمیرۆ و لوکاس پاکێتا و ئەندرێ سانتۆس، وە تەنها
یەک گۆڵپارێز بەشداریکردنی مسۆگەر کردووە کە ئەویش ئەلیسۆن بیکەرە.
هەریەکە لە گابرێل
ماگالێس و مارکینیۆس و ئیدێر میلیتاو لەگەڵ ساندرۆ و دۆگلاس سانتۆس لەو
یاریزانانەن کە بۆ هێڵی بەرگری گەرەنتی بەشداریکردنیان پێدراوە.
هەڵبژاردەی بەرازیل
لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی 2026دایە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب و سکۆتلەندا و
هایتی، یەکەم یاریی بەرامبەر هەڵبژاردەی مەغریب ئەنجامدەدات.
خ . ک