لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی خاوێن لە جەنەوای بردەوە و پێشەنگی بەهێترکرد

AM:05:08:01/03/2026

120 جار خوێندراوەتەوە

+ -

 لە خولی ئیتاڵیا ئینتەر میلان بە دوو گۆڵی خاوێن لە جەنەوای بردەوە و پێشەنگی بەهێترکرد.

لە یارییەکی هەفتەی 27ی خولی ئیتاڵیا، ئینتەر میلانی بریندار لە چامپیۆنز لیگ و پێشەنگی سێریا ئەی میوانداری جەنەوای کرد.

تایمی یەکەم، ئینتەر باڵادەستی خۆی پیشاندا و لە خولەکی 31 دیمارکۆ گۆڵی یەکەمی هێنایە بەرهەم، نیوەی یەکەمیشیان بەو تاکە گۆڵە بە کۆتا هێنا.

لە تایمی دووەم، سیناریۆی بیارییەکە بە هەمان شێوە درێژەی کێشا بەڵام ئەک جارە هاکان لە خولەکی 70 بە لێدانی سزا بووە خاوەن گۆڵی دووەم.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سوسی ئینتەر میلان کۆتاییهات، بەم بردنەوە بە کۆکردنەوەی 67 خاڵ پێشەنگی قایمتر کرد.