PM:05:52:01/03/2026
120 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربیلیوا رایگەیاند بارودۆخی مباپێ باشە بەڵام وادەی
گەرانەوەی ڕووننیە و ئامادەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو یانەیەکیش.
ئەلڤارۆ ئەربیلوا پیش ڕووبەرووبونەوەی خیتافی وتی
بەوپەڕی خۆشحاڵییە ئامادەین بۆئەم یارییە دەزانم رکابەرەکەمان بەهێزە بەڵام لە
ئاستی یاریزانەکانم دڵنیام.
سەبارەت بە رووبەرووبونەوەی مان سیتی وتی کە یارییەکی
جیاواز و تایبەت دەبێت لەنێوان دوو یانەی گەورەدا بەڵام وەک ریاڵ مەدرید ئامادەین.
ئەربیلوا باسی پێکانەکەی مباپێی کردوو و جەختی لەوەکردەوە
کە بارودۆخی باشە و دەزانین جۆری پێکانەکەی چیە، بەڵام وادەی گەرانەوەی بە
دیاریکراوی نازانین.
راهێنەرەکە لە وەڵامی ئەوەی گرنگی بە ماستانتۆنۆ و دیاز
نادات ئاماژەی بەوەکرد کە سەرجەم یاریزانەکانی بۆ پلانەکانی گرنگن و هەموان
دەرفەتی یارییکردنیان دەبێت.
ئەلڤارۆ ئەربیلوا سەبارەت بە ئاستی رۆدریگۆ ئەوەی
ئاشکراکرد کە یاریزانێکی گرنگی پلانەکانێتی و دەمێکە تواناکانی سەلماندووە.
لە کۆتاییدا ئەربیلوا باسی لەوەکرد کە بێگومان بەپێی دەرفەت بینەری سەرجەم
یارییەکانی خولی ئیسپانیا دەبێت بەتایبەت یانە بەهێزەکان.