خولی ئینگلتەرا.. ئەستۆن ڤێلا بە وڵڤەرهامپتۆن دۆڕا

AM:01:00:28/02/2026

164 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئینگلتەرا ئەستۆن ڤێلا بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامڤەر وڵڤەرهامپتۆن تووشی شکستبوو.

لە یارییەکی هەفتەی 28ی خولی ئینگلتەرا وڵڤەر هامپتۆن لە یاریگای خۆی میوانداری ئەستۆن ڤێلای کرد.

تایمی یەکەم، هەردوولا یارییەکی بەهێزیان ئەنجامدا و چەندین هەلیان بۆسەر گۆڵی یەکتر برد بەڵام ئەو تایمە بە خاوێنی کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، ولڤەر کۆنترۆڵی یاریگای کرد و پشتبەست بە یاریگا و هاندەرانی دوو گۆڵیان لە خولەکەکانی 61 و کاتی زیادکراو لە رێگەی جواو گۆمێز و رۆردیگۆ گۆمێز تۆمارکرد.

سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە سودی وڵڤەرهامپتۆن کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بە 51 خاڵ لە پلوی سێیەمە و وڵڤەر کۆتایی ریزبەندی گرتووە.