یانەیەکی ئینگلیزی ئەستێرەیەکی ریاڵ مەدریدی دەوێت

PM:03:20:28/02/2026

124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی ئامادەکاری دەکات بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکات بەمەبەستی گواستنەوەی رۆدریگۆ.

یانەی چێڵسی ئامانجیانە لە هاوینی داهاتوودا بە هێنانی چەند یاریزانێک ریزەکانیان بەهێزتر بکەن هەربۆیە چەند ئامانجێکیان دیارییکردووە.

ئێل ناسیۆناڵ بڵاویکردووەتەوە کە بلوز ئامادەکاری دەکەن بۆئەوەی لەپاش کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن بەمەبەستی کڕینی رۆدریگۆ گۆوس.

سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە چێڵسی ئامادەن زیاتر لە 90 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن بەمەبەستی کڕینی ئەو هێرشبەرە.

لەلایەکیترەوە یانەکانی تۆتنهام و ئینتەر میلانیش چاودێری بارودۆخی ئەو یاریزانە دەکەن و ئامادەن بیگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 26 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.