لە خولی فەرەنسا پاریس بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر لۆ هاڤەر بەدەستهێنا

AM:05:08:01/03/2026

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی فەرەنسا پاریس بە زەحمەت و بە گۆڵێکی بێوەڵام بردنەوەی بەسەر لۆ هاڤەر بەدەستهێنا.

لە یارییەکی هەفتەی 24ی خولی فەرەنسا، پاریس سان جێرمان و لۆ هاڤەر بەیەکگەیشتن

تایمی یەکەم، هەردوولا ئاستی بەرزیان پێشکەشکرد بەڵام پاریس بووە خاوەن گۆڵ لە رێگەی بارکۆلا لە خولەکی 37.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان ریتم درێژەی کێشا، دوێ لە خولەکی 79 هەلی گۆڵی دووەمی یانەکەی لە رێگەی لێدانی سزا لەدەستدا.

سەرەنجام یارییەکە بە تاکە گۆڵەکەی بارکۆلا لە سودی یانەکەی پایتەخت کۆتاییهات، بەم ئەنجامە بە کۆکردنەوەی 57 زیاتر لە پێشەنگ جێگیربوون.