مێسی دەگەڕێتەوە بەرشەلۆنە یان نا؟

AM:10:57:27/02/2026

196 جار خوێندراوەتەوە

+ -

مێسی گەرانەوەی بۆ بەرشەلۆنە وەک یاریزان رەتکردووەتەوە و ئەوەشی بە پاڵێوراوانی سەرۆکایەتی ئەو یانەیە وتوە.

ىڕیارە لە مانگی سێی داهاتوودا هەڵبژاردن بۆ سەرۆکی نوێی بەرشەلۆنە ئەنجامبدرێت و لاپۆرتا و چەند کەسێکیتر لە لیستی پاڵێوراواندان و هەندێکیان بەڵێنی ئەوەیانداوە کە مێسی بگەڕێننەوە ئەگەر هەڵبژێردرێن.

لە نوێترین پێشهاتدا، چاڤی کامبۆسی رۆژنامەنووسی ئیسپانی بڵاویکردەوە کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی پەیامی کۆتایی ئاڕاستەی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتی بەرشەلۆنە کردووە.

ئەو رۆژنامەنوسە دوپاتیکردووەتەوە کە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە بە ئاشکرا وتویەتی بە هیچ شێوەیەک وەک یاریزان جارێکیتر ناگەڕێتەوە بەرشەلۆنە لەبەرئەوە ئەو بابەتە بۆ بانگەشە بەکارنەهێنن.

ئاماژەی بەوەشداوە، مێسی دەیەوێت بێلایەن بمێنێتەوە و ناڕازیە لە بەکارهێنانی ناوی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا، دڵنیاییداوە دوای چەند ساڵێکیتر بۆ وەرگرتنی پۆستێک دەگەڕێتەوە یانە کەتەلۆنیەکە.

خ . ک