PM:10:12:26/02/2026
260 جار خوێندراوەتەوە
+
-
وادەی گەرانەوەی مباپێ دیارنیە و یاریزانەکەش لە پێناو ئەوەی بەشداری جامی جیهانی بکات ئامادەنیە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدرید تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆیدا و لەماوەکانی رابردوو بە ئازارەوە یاریی کردووە.
لە نوێترین پێشهاتدا رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە وادەی گەرانەوەی مباپێ بەڕوونی دیاریی نەکراوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە هێرشبەرەکە بەڕوونی راگەیاندووە بە هیچ شێوەیەک نەشتەرگەری بۆ پێکانەکەی ناکات چونکە بەم هۆکارە ناتوانێت بەشداری مۆندیال بکات.
لەلایەکیترەوە بەرنامەی ئێل چیرینگیتۆ ئەوەی ئاشکراکردووە کە تاوەکوو کیلیان مباپێ بەتەواوی چاک نەبێتەوە بەهیچ شێوەیەک مەترسی لەسەر دروست ناکرێت و بەشداری یارییەکانی یانەکەی ناکاتەوە.
ئەستێڕە فەرەنسییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 33 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 38 گۆڵ و شەش ئەسیست تۆماربکات.