رۆناڵدۆ یانەیەکی گەورەی ئیسپانیای کڕیوە

PM:11:11:26/02/2026

204 جار خوێندراوەتەوە

+ -

رۆناڵدۆ سەدا 25ی پشکەکانی یانەی ئەلمیریای کریوەتەوە و سەرۆکی یانەکەش خۆشحاڵە بە هاوبەشیکردنی ئەو یاریزانە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرە پورتوگالی بەفەرمی لەرێگەی کۆمپانیای سی ئار سێڤن ئینڤێنتمێنتی تایبەت بەخۆی رایانگەیاند کەوا سەدا 25ی پشکەکانی یانەی ئەلمیریای ئیسپانیان کڕیوەتەوە.

لای خۆیەوە ئەم هەنگاوەی رۆناڵدۆ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە یاریزانەکە لە ماوەکانی رابردوودا لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە بەلایەوە خۆشە بەردەوام خزمەتی تۆپی پێ بکات لەدەرەوەی یاریگا و ناو یاریگا.

لەهەمان کاتدا محەمەد ئەلخورەیجی سەرۆکی ئێستای ئەلمیریا لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوەکرد کە خۆشحاڵە بە هاوبەشیکردنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ و هیوادارە پێکەوە بتوانن ئاستی تیپەکەیان بەرز بکەنەوە.

ئێستا ئەلمیریا لە خولی پلەی دووی لالیگا یاریی دەکات و لەوهەوڵدان بۆئەوەی بتوان وەرزی داهاتوو بگەرێنەوە ریزی گەورەکانی خولی ئیسپانیا.