پاریس بڕیاری فرۆشتنی دێمبلی دەدات

AM:09:48:24/01/2026

284 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پاریس بڕیاری فرۆشتنی دێمبلی دەدات ئەگەر پێداگر بێت لەسەر زیادکردنی مووچەکەی.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، بە هیچ شێوەیەک تا ئەم ساتە بەرپرسانی پاریس سان جیرمان لەگەڵ عوسمان دێمبلی ئەستێرەی یانەکەیان نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەداوە، ئەستێرە فەرەنسیەکە داوای زیادکردنی مووچەی ساڵانەکەی دەکات بۆ دوو ئەوەندە بەرامبەر مانەوە لە یانە فەرەنسیەکە تا چەندین ساڵیتر.

لیکیپ ئاشکرایکردووە، بەرپرسانی پاریس سان جێرمان بڕیاری ئەوەیانداوە کە عوسمان دێمبلی بفرۆشن ئەگەر پێداگر بێت لەسەر مەرجەکانی بۆ مانەوە لە یانەکەیاندا.

ئاماژەی بەوەشداوە، یانە فەرەنسیەکە سیاسەتی پێشوویان گۆڕیوە و بە هیچ شێوەیەک ئامادەنین مووچەی زۆر بە یاریزانەکانیان بدەن وەک چۆن پێشتر بە کیلیان مباپێ و نەیمار دا سیلڤا و مارکۆ ڤیراتیان دابوو.

رونیشیکردووەتەوە، لە سەردەمی لویس ئینریکیدا یاساکان گۆڕاون بە شێوەیەک هەر یاریزانێک بیانو بهێنێتەوە بۆ مانەوەی ئەوا دەسبەجێ دەستبەرداری دەبن و ناسر خلێفیش لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە دێمبلی خۆشدەوێت بەڵام رێژەی مووچەیان لە یانەکەیان دیاریکردووە و لەو رێژەیە زیاتر بە هیچ یاریزانێک نادەن.

خ . ک