بایرن گرێبەستی کەین نوێ دەکاتەوە؟

PM:03:21:22/01/2026

92 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن میونشن نزیکن لەوەی گرێبەستی هاری کەین تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 نوێ بکەنەوە.

یانەی بایرن میونشن بە گونجاوی دەزانن بۆ ماوەیەکی زیاتر پارێزگاری لە یاریزانە گرنگەکانی تیپەکەیان بکەن.

رۆژنامەی بێڵد بڵاویکردووەتەوە کە پاش چەند گفتوگۆیەک لە نێوان بریکاری کارەکانی هاری کەین و بەرپرسانی بایرن میونشن لە کۆتاییدا گەیشتوونەتە رێککەوتن سەبارەت بە درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە گرێبەستە نوێیەکەی هاری کەین لەگەڵ یانە باڤارییەکە تاوەکوو هاوینی ساڵی 2029 بەردەوامی دەبێت.

لەلایەکیترەوە ئەم هەنگاوەی بایرن کۆتایی بەسەرجەم هەوڵەکانی تیپە بەهێزەکانی جیهان دێنێت بەتایبەت مان یونایتد و بەرشەلۆنە کە ئارەزووی گواستنەوەی ئەو هێرشبەرەیان دەکرد.

ئەستێرە ئینگلزییەکە لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە بەشداری 125 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 119 گۆڵ و 30 ئەسیست تۆماربکات.