فلیک: ئامادەین بۆ یارییەکی پراگ

PM:11:25:20/01/2026

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

فلیک دوپاتیکردەوە هێشتا روون نییە رافینیا یاری بکات یاخود نا بەڵام بەشێوەیەکی گشتی ئامادەن بۆ یارییەکەی پراگ.

پێش رووبەڕووبوونەوەی سلاڤیا پراک لە چامپیۆنز لیگ، هانسی فلیکی راهێنەری بەرشەلۆنە وتی: ئەمە چامپیۆنز لیگە و فشار هەمیشە بوونی هەیە، سلاڤیا تیپێکە زۆر بە باشی بەرگری دەکات، کاتی پێویستمان هەبوو بۆ ئامادەکاری و دەمانەوێت بردنەوە بەدەستبهێنین.

سەبارەت بە کەشوهەوای ساردی پڕاگ، فلیک بە پێکەنینەوە وتی: خاڵە باشەکە ئەوەیە دەبێت زیاتر رابکەین بۆ ئەوەی گەرم ببینەوە، بڕیارماندا زووتر گەشت بکەین بۆ ئەوەی یاریزانەکان لەگەڵ سەرماکە رابێن.

باسی لەوەشکرد، تێر شتیگن پێی وتوون پەیوەندی بە جیرۆناوە دەکات، ئەو گۆڵپارێزێکی نایابە و پێویستی بە یاریکردنی بەردەوام هەبوو بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیالی ئەم هاوینە بکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازن.

سەبارەت بە پێکهاتەکەش، ئاماژەی بەوە کرد، هیوادارە رافینیا بتوانێت بەشداری بکات دوای ئەوەی یاری رابردووی بەهۆی پێکانەوە لەدەستدا، هەروەها سەبارەت بە ڕۆنی بەرداخچی کە وەک جێگرەوەی لامین یامال یاری دەکات چونکە بەهۆی سزاوە یاری ناکات، وتی: ڕۆنی ئاستێکی بەرز پێشکەش دەکات، بەڵام شوێنەکەی ئاسان نییە چونکە هەمان شوێنی یامالە، دواتر بڕیار دەدەین کێ یاری دەکات.

هەروەها فلیک دڵنیایی دا لەبارەی تەندروستی پێدری دوای ئەو لێدانە بەهێزەی لە یاری ڕیال سۆسیداد بەریکەوت و وتی: پێدری پێی وتم کە باشە، ئەو و فرێنکی دی یۆنگ لە ئاستێکی زۆر بەرزدان.