ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لی کانگ ئین دەستپێکردووە

PM:01:49:21/01/2026

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لی کانگ ئین دەستپێکردووە بەڵام رەنگە گواستنەوەی بۆ هاوین دوابکەوێت.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید هەوڵەکانی بۆ بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری چڕکردووەتەوە و ئامانجی سەرەکییان گواستنەوەی لی کانگ ئینی کۆرییە، بەڵام پاریس سان جێرمان نرخێکی بەرزی بۆ دیاریکردووە کە لە نێوان 40 بۆ 50 ملیۆن یۆرۆدایە.

ماتیۆ ئەلیمانی بۆ ئەم مەبەستە سەردانی پاریسی کردووە تاوەکو گفتوگۆکان لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە دەستپێ بکات، چونکە ئەتلەتیکۆ نەک هەر لە ڕووی هونەری و توانای گۆڵ تۆمارکردنەوە پێویستی بەو یاریزانەیە، بەڵکو دەیەوێت لە ڕێگەی ئەوەوە پێگەی بازرگانی خۆی لە بازاڕی کۆریای باشووردا بەهێز بکات.

لەگەڵ ئەوەی خواستی دوولایەنە لە نێوان یاریزانەکە و یانە ئیسپانییەکەدا هەیە، بەڵام ڕێگری سەرەکی لویس ئینریکییە کە رازی نییە لە گواستنەوەی زستانەدا دەستبەرداری بێت، چونکە لی کانگ ئین بەشێکی گرنگە لە پێکهاتەکەی و بە بەردەوامی یاری پێ دەکات.

هەروەها پاریس بژاردەی خواستنی رەتکردووەتەوە و تەنها لە بەرامبەر بڕە پارەیەکی زۆردا ئامادەیە گفتوگۆ بکات، ئەمەش وایکردووە ئەگەر گواستنەوەکە لە ئێستادا سەرنەگرێت، بۆ وەرزی هاوین دوابخرێت.