PM:10:47:20/01/2026
140 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنز لیگ مان
سیتی بە گۆڵێک بەرامبەر بە سێ گۆڵ بە بودۆ گلیمێت دۆڕا و سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە یارییەکانی قۆناغی
یەکەمی چامپیۆنز لیگ، بودۆ گلیمێت لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچستەر سیتی کرد.
لە تایمی یەکەم، یانەی
خاوەن یاریگا باش دەرکەوتن و توانیشان لە خولەکەکانی 22 و 24 دوو گۆڵی لەسەر یەک
لەرێگای کاسپەر هۆگەوە تۆماربکەن و ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتایی پێهات.
لە تایمی دووەم، دووبارە
کوڕانی خاوەن یاریگا توانیان گورزی خۆیان بوەشێنن و لە خولەکی 58 یێنس هاوگ گۆڵی سێیەمی
بۆ تۆمارکردن، هەرچەندە لە خولەکی 60 رەیان شەرقی گۆڵێکی بۆ مان سیتی تۆمارکرد،
بەڵام دوو خولەک دواتر رۆدری بە کارتی سور لە ریزەکانیان کرایە دەرەوە و ئەرکیانی
قورس کرد.
سەرەنجامیش یارییەکە تا
کۆتایی هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهات، یانەی بودۆ گلیمێت بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە
گۆڵێک شکستی بە مان سیتی هێنا و خاڵەکانی کرد بە شەش خاڵ لە پلەی 26ەم، مان سیتیش
خاوەنی 13 خاڵە لە پلەی شەشەم بە شێوەیەکی کاتی.