PM:09:30:20/01/2026
164 جار خوێندراوەتەوە
+
-
سعودیەکان ئامادەن 200 ملیۆن پاوەند بدەن بۆ گواستنەوەی ڤینیسیۆس بەڵام ریاڵ مەدرید لە زستاندا نایفرۆشێت.
بەپێی میدیا سعودی و ئیسپانییەکان، یانەی ریاڵ
مەدرید پێشنیارێکی خەیاڵیی بە بڕی 200 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ڤینیسیۆس
جۆنیۆری بەڕازیلی لەلایەن یانەیەکی سعودییەوە پێگەیشتووە، بەڵام سەرەڕای گەورەیی
بڕی پارەکە، کارگێڕی یانەکە لایەنی داواکاری ئاگادار کردووەتەوە کە ڤینیسیۆس لە
مێرکاتۆی زستانی 2026دا بۆ فرۆشتن نییە و دەستبەرداری نابن.
ئەم ئەستێرە تەمەن 25 ساڵانە کە لە ساڵی 2018ەوە
لە مەدریدە، لەم وەرزەدا لە کۆی 29 یاری توانیویەتی شەش گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆمار
بکات، و گرێبەستەکەشی تا ساڵی 2027 بەردەوامە.
جێی ئاماژەیە کە بەپێی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکت،
نرخی بازاڕیی ڤینیسیۆس 150 ملیۆن یۆرۆیە، بەڵام ریاڵ پێشتر مەرجی هەڵوەشاندنەوەی
گرێبەستەکەی بە یەک ملیار یۆرۆ دیاری کردووە بۆ ئەوەی رێگری لە هەر هەوڵێکی لەو
شێوەیە بکات.
ئەم
هەوڵەی یانە سعودییەکان لەکاتێکدایە کە دەیانەوێت ڤینیسیۆس بکەنە نیشانەی سەرەکیی
خولەکەیان و باڵیۆزی مۆندیالی 2034، بەڵام یاریزانەکە تا ئێستا ئارەزووی مانەوەی
لە ئەوروپا دەکات.