PM:01:31:20/01/2026
176 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربیلیوا داوای لە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید کردووە کەلەناو یاریگادا هاوکاری ڤینیسیۆس بکەن بۆئەوە بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.
پاش ئەوەی چابی ئەلۆنسۆ بووە راهێنەری ریاڵ مەدرید ئاستی ڤینیسیۆس جۆنیۆر بەتەواوی دابەزی بەجۆرێک ژمارەیەکی پێوانەی خراپی تۆمارکردوو و بۆماوەی 18 یاریی نەیتوانی گۆڵ تۆماربکات.
رۆژنامەی ئاس ئاماژەی بەوەکردووە کە پاش هاتنی ئەربیلوا بارودۆخی ڤینیسیۆس باشتربووە و بەجۆرێکیش ئەو راهێنەرە پلانی گونجاوی داناوە بۆ گەرانەوەی ئاستی ئەو یاریزانە.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە ئەلڤارۆ ئەربیلوا بەڕوونی داوای لە یاریزانەکانی کردووە کەلە یاریگادا هاوکاری تەواوی ڤینیسیۆس بکەن.
لەلایەکیترەوە ئەربیلوا وای دەبینی ئەگەر ڤینیسیۆس جۆنیۆر بگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی ئەوا ریاڵ مەدرید زۆر بە ئاسانی سەرجەم یارییەکان دەباتەوە.
ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 29 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی شەش گۆڵ و هەشت ئەسیست تۆماربکات.