چارەنووسی گابرێل خیسۆس ئاشکرابوو

PM:12:45:20/01/2026

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لەسەرداوای ئارتێتا گابرێل خیسۆس ئەم وەرزەش لە ئارسناڵ دەمێنێتەوە و هاوین ڕوودەکاتە یانەیەکی نوێ.

پاش ئەوەی گابرێل خیسیۆس لە پێکانێکی قورس گەرایەوە هەربۆیە دووبارە گرنگی پێدانی لە لایەن تیپەکانی جیهانەوە بەدەست هێنایەوە.

رۆژنامەی زەسەن بڵاویکردووەتەوە کە میکێل ئارتێتای راهێنەر بەهۆی ئەوەی ئەم وەرزە بڕیاریداوە رکابەری بەدەست هێنانی هەردوو نازناوی چامپیۆنزلیگ و پریمەرلیگ بکات، هەربۆیە داوای لە بەرپرسانی ئارسناڵ کردووە سەرجەم ئۆفەرەکان لەم زستانە بۆ کڕینی خیسۆس پێشکەشیان دەکرێت رەتی بکەنەوە چونکە پێویستی بە تواناکانێتی.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە رۆیشتنی ئەو هێرشبەرە لە گەنەرز دەکەوێتەوە هاوینی داهاتوو ئەوکات بە ئەگەرێکی زۆر دەگەرێتەوە یانەیەکی وڵاتەکەی و پاڵمێراسیش نزیکترین بژاردەیە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییە بەشداری 107 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 27 گۆڵ و 21 ئەسیست تۆماربکات.