AM:11:22:20/01/2026
156 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بایرن میونشن سەرسامن بە تواناکانی ئەلڤارێز و ئامادەن لە
هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە ریزەکانیان.
یانەی بایرن میونشن ئامانجیانە لە مێرکاتۆکانی داهاتوودا
بە هێنانی یاریزانی نوێ تیپەکەیان زیاتر بەهێزتر بکەن و بەجۆرێک بەردەوامبن لە
رکابەریی بردنەوەی نازناوە گەورەکان بەتایبەت خولی یانە پاڵەوانەکان.
تۆڕی فیچاجێس بڵاویکردووەتەوە کە بایرن لە ئێستاوە
ئامادەکاریی دەکەن بۆئەوەی لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی پێشکەشی ئەتلەتیکۆ
مەدرید بکەن لە بەرامبەر دەستبەرداربوون لە جولیان ئەلڤارێز.
سەرچاوەکە جەختی لەوەکردووەتەوە کە یانە باڤارییەکە
ئامادەن لە بەرامبەر کڕینی ئەو هێرشبەرە 100 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکەن.
لەلایەکیترەوە بەرشەلۆنەش بەردەوام چاودێری بارودۆخی
ئەلڤارێز دەکەن هەربۆیە هاوینی داهاتوو چارەنووس ساز دەبێت بۆئەو یاریزانە.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئیسپانییەکە بەشداری
84 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 40 گۆڵ و 13 ئەسیست تۆماربکات.