PM:04:39:19/01/2026
96 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئەربیلوا ئاماژەی بەوەکرد کە تیپێکی باشی هەیە و ئاستی ڤینیسیۆسیش
تەواو جێگای خۆشحاڵییە.
ئەلڤارۆ ئەربیلوا پێش ڕووبەرووبوونەوەی مۆناکۆ وتی کە
تیپێکی زۆرباشم هەیە و پێویستیمان بە گواستنەوەی یاریزانی نوێ نییە.
وتیشی یاریی رابردوو بەرامبەر بە لیڤانتی لە تایمی دووەم
زۆرباش یارییمان کردوو و توانیمان دوو گۆڵی نایاب تۆماربکەین.
ئەربیلوا جەختی لەوەکردەوە کە دەمێکە لە ریاڵ مەدرید
کاردەکات و باش دەزانێت کە هاندەران داوایی چی لە راهێنەر و یاریزانەکانیان دەکەن.
سەبارەت بە ئاستی ڤینسیۆس جۆنیۆر ئەوەی ئاشکراکرد کە تواناکانی
جێگای خۆشحاڵییە و بەبێ ئەو یاریزانە ناتوانین بە ئاسانی بردنەوە لە یارییەکاندا
بەدەست بهێنین.
ئەربیلوا باسی ئاستی مۆناکۆی کردوو و وتی یارییەکی ئاسان
نابێت، چونکە تیپێکی مێژووی فەرەنسان و پێویستە بەباشترین شێوەیە بەرامبەرییان
دەربکەوین.
لە کۆتاییدا راهێنەرەکە ئاماژەی بەوەکرد کە یاریی
رابردوویان ئەنچیلۆتی سەردانی سانتیاگۆ بێرنابیۆی کرد، بەڵام دەرفەت نەبووە سڵاوی
لێبکات و خۆشحاڵیشە بەوەی رۆژێک لە رۆژان لە ژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرەدا یاریی
کردووە.