PM:03:00:19/01/2026
116 جار خوێندراوەتەوە
+
-
چێڵسی ئامادەن ئینزۆ بە ریاڵ مەدرید بفرۆشن بەڵام لە
بەرامبەردا داوای زیاتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.
یانەی ریاڵ مەدرید بەدوای ناوەراستێکی باشدا دەگەرێن بۆئەوەی
بتوانێت بۆماوەی چەند ساڵێک ئەو پێگەیەی یاریگای پێبسپێرن.
لە نوێترین پێشهاتدا پێگەی تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە کە
چێڵسی ئامادەن ئینزۆ فێرناندێز بە ریاڵ مەدرید بفرۆشن.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە بلوز لە بەرامبەر
وەرگرتنی زیاتر لە 75 ملیۆن یۆرۆ ئامادەن ئەو یاریزانەیان پێشکەشی مێرێنگی بکەن.
لەلایەکیترەوە پاریس سان جێرمانیش ئارەزویی گواستنەوەی ئینزۆی
هەیە هەربۆیە ئەرکی ریاڵ مەدرید لە کڕینی ئاسان نابێت.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری
146 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 27 ئەسیست تۆماربکات.