PM:11:37:18/01/2026
188 جار خوێندراوەتەوە
+
-
تا ئێستا زیاتر لە 500 ملیۆن داواکاری بلیت بۆ
مۆندیال تۆمارکراوە و یاری نێوان پۆرتوگال و کۆڵۆمبیاش زۆرترین خواستی لەسەرە.
جامی جیهانی 2026 کە بڕیارە لە کەنەدا و مەکسیک و
ئەمریکا بەڕێوەبچێت چاوەڕوانییەکی زۆری لای هاندەران دروستکردووە و ئەمەش بەهۆی
گۆڕانی شێوازی پاڵەوانێتییەکە و ئامادەبوونی چەندین ئەستێرەیە کە لەوانەیە ئەمە
دواین جامی جیهانییان بێت.
هەر بۆیە
هاندەران نایانەوێت هیچ یارییەکی مانگی حوزەیران و تەممووز لەدەست بدەن بەڵام
یارییەک هەیە کە هەموو سەرنجەکانی بۆ خۆی بردووە و تەنانەت لە یاری کۆتاییش زیاتر
داواکاری لەسەرە ئەویش یاری نێوان کۆڵۆمبیا و پورتوگالە.
فیفا رایگەیاندووە
زیاتر لە 500 ملیۆن داواکاری بلیت تۆمارکراوە کە وەرچەرخانێکی مێژووییە لە وەرزشی
سەردەمدا، لەم نێوەندەدا یارییەکەی 27ی حوزەیران لە یاریگای هارد رۆک لە میامی،
لەنێوان پورتوگال و کۆڵۆمبیا بووەتە پڕداواکارترین یاری و پێش یاری کۆتایش
کەوتووە.
ئەمەش نەک هەر بەهۆی کوالێتی تیپەکان و بوونی
ئەستێرەی وەک جەیمس رۆدریگێز و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەڵکو بەهۆی سۆز و پابەندی
هاندەرانی کۆڵۆمبیاوەیە بە جۆرێک لە 24 کاتژمێری یەکەمی قۆناغی سێیەمی فرۆشتندا
نزیکەی پێنج ملیۆن داواکاری تەنها بۆ ئەم یارییە تۆمارکراوە و ئەم یارییە لە
لوتکەی خواستی هاندەراندایە.
پێنج
پڕداواکارترین یارییەکانی جامی جیهانیش پێکهاتوون لە کۆڵۆمبیا بەرامبەر پورتوگال، مەکسیک
بەرامبەر کۆریای باشوور، وە یاری کۆتایی لە نیویۆرک، هەروەها مەکسیک بەرامبەر
ئەفریقای باشوور، لەگەڵ یارییەکی قۆناغی 16 لە تۆرۆنتۆ.