PM:08:11:17/01/2026
424 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئاربێلوا جەختیکردەوە
ئەم هەفتەیە لە رووی دەروونیەوە بۆ ئەوان ئاسان نەبوو بەڵام دەیانەوێت
بردنەوەکەیان بکەنە دەستپێکی باشتربوونی ئاستیان.
ئەلڤارۆ ئاربیلوای راهێنەری ریاڵ مەدرید، دوای بردنەوەی یەکەم یاریی لا لیگا
وەک راهێنەری ریاڵ مەدرید وتی: بردنەوە لەم یارییەدا زۆر پێویست و بنەڕەتی بوو، ئەوەی دەمەوێت بە
مەدریدیستاکانی بڵێم ئەوەیە کە ئەم هەفتەیە بۆ دەروونمان ئاسان نەبوو.
وتیشی: زۆر شت لە
ژووری جلگۆڕیندا ڕوویدا، بۆ ئەوەی ئاستی تیپەکە لە تایمی دووەمدا باشتر بێت و
بتوانن گۆڵ تۆمار بکەن، لە فیکەی نارەزایەتی تێدەگەن و دەیانەوێت ئەم بردنەوە
بکەنە دەستپێکی باشتربوونیان.
ئاربیلوا دەشڵێت: گەڕانەوە
بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک ڕاهێنەری تیپی یەکەم شتێکی زۆر تایبەت و جوانە، ئەوەی کە
هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی لەدایکبوونم جیاوازتری دەکات، بەڵام لە سەرووی هەموو شتێکەوە
بوونم لێرە لەبەردەم ئەو هاندەرانەی کە ساڵانێکی زۆر لەگەڵیان بووم، وای لێکردم
هەست بکەم ڕۆژێکی لەبیرنەکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە
تیپەکە خێراتر تۆپ بجوڵێنێت بۆ ئەوەی بتوانن بەرگری ئەو تیپانە تێکبشکێنن کە بە
توندی بەرگری دەکەن، چونکە ئەمە دەبێتە شێوازی زۆربەی یارییەکانی خولەکە.