ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات

PM:01:51:16/01/2026

332 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ریاڵ مەدرید دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ هالاند بکات و بە رزگارکەری پرۆژی یانەکەی دەبینێت.

ریاڵ مەدرید لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا لە سعوودیە بە ڕکابەرە مێژووییەکەی، بەرشەلۆنە، دۆڕا، ئەمەش بووە هۆی دوورخستنەوەی چابی ئەلۆنسۆی راهێنەری، دواتریش پاش ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی سپێردرا بە ئەلڤارۆ ئاربێلوا، یانەکە لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیاش ماڵئاوایی کرد کاتێک لە کۆتا ساتەکاندا بە یانەی ئەلباسێتی دۆڕا.

لەم نێوەندەدا فلۆریان پلاتنبێرگ، پەیامنێری تۆڕی سکای سپۆرتس، رایگەیاند کە ریاڵ مەدرید پلانی هەیە لە هاوینی داهاتوودا گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجی و هێرشبەری مانچستەر سیتی واژۆ بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید، هالاند وەک رزگارکەری پڕۆژەکەی یانە شاهانەکە دەبینێت، لە لایەکی تریشەوە هالاند خۆی یاریکردن بۆ ریاڵ مەدرید بە گەورەترین خەونی کاروانی وەرزشی خۆی دادەنێت.

بەستنەوەی ناوی ئەم ئەستێرە نەرویجییە بە ریاڵ مەدریدەوە مێژوویەکی کۆنی هەیە و لە ماوەی چەندین ساڵی رابردوو هەمیشە ئەم بابەتە وروژێندراوە، بەڵام تا ئێستا خەونەکەی ریاڵ مەدرید و ئەستێرەکە نەبووە بە راستی.