PM:12:43:16/01/2026
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بە فەرمی رۆما
گواستنەوەی مالینی بە خواستن راگەیاند و یاریزانەکەش دڵخۆشی خۆی دوپاتکردەوە.
یانەی رۆمای ئیتاڵی
لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویانکردەوە کە سەرکەوتوو بوون لە گواستنەوەی دۆنیل مالینی
هۆڵەندی و ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەستۆن ڤێلای ئینگلیزیە.
یانەکە ئاماژەیان بەوەداوە
کە مالین بە خواستنی شەش مانگ و تا کۆتاییهاتنی ئەم وەرزە پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە کردووە و درێسی ژمارە 14 دەپۆشێت لە یانەکەیاندا و بەخێرهاتنی دەکەن.
نوسیویانە، بە
خۆشحاڵیەوە ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە رادەگەیەنن کە لە ساڵی 1999دا لەدایک بووە و رۆڵێکی سەرەکی بینیوە لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ مۆندیالی 2026
.
هەرچەندە یانە
ئیتاڵیەکە باسی وردەکاری گرێبەستەکەی نەکردووە، بەڵام فابریزیۆ رۆمانۆی
رۆژنامەنووسی وەرزشی ئاشكرایکردووە، مالین بەرامبەر بڕی دوو ملیۆن یۆرۆ بەخواستن
پەیوەندی بە رۆماوە کردووە بەڵام یانە ئیتاڵیەکە ناچار کراوە لە دوای تەواوبوونی
خواستنەکەی بەرامبەر بڕی 25 ملیۆن یۆرۆ گرێبەستەکەی بکاتە هەمیشەیی.
خ . ک