PM:12:22:16/01/2026
196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
مشتومڕەکانی گۆڵەکەی ڤێرتز بەرامبەر فولهام کۆتایی
پێهات و بەهۆی یاسای ئۆفساید لە پریمەر لیگ گۆڵەکە درووست بووە.
دوای 11 رۆژ لەو مشتومڕەی کە یاریی نێوان
لێڤەرپوول و فولهام لە پریمەرلیگ درووست بووبوو، روونکردنەوەیەکی فەرمی دەربارەی
گۆڵەکەی فلۆریان ڤێرتز دەرچوو، کە لە یاریی نێوان هەردوو تیپەکە لە چواری کانوونی
دووەمی 2026دا تۆمارکرابوو.
لە خولەکی 57، یاریزانە ئەڵمانییەکە توانی گۆڵی
یەکسانبوون بۆ تیپەکەی بەرامبەر فولهام تۆمار بکات لە بارودۆخێکدا کە هەرایەکی
زۆری نایەوە، چونکە لە سەرەتادا یاریدەدەری ناوبژیوان ئاڵاکەی بە نیشانەی بوونی
ئۆفساید بەرزکردەوە، بەڵام دوای پێداچوونەوەیەکی ورد بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای ڤار، دروستیی گۆڵەکە پشتڕاستکرایەوە و بە فەرمی هەژمارکرا.
ئەم بڕیارە شەپۆلێکی گفتوگۆی لە میدیاکان و تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان دروست کرد، چونکە هاندەران پێیان وابوو گۆڵەکە ئۆفسایدێکی روون
بووە، بەڵام لیژنەی پێداچوونەوەی حاڵەتە جێ مشتومڕەکان لە رابیتەی پریمەرلیگ رایگەیاند،
ناوبژیوانی ڤیدیۆیی هیچ هەڵەیەکی نەکردووە و گۆڵەکەی ڤێرتز بەپێی تەکنەلۆژیای ساوت کە لە پریمەر لیگدا بەکاردێت، تەواو دروست بووە.
هۆکارەکەش ئەوەیە کە یاسای ئۆفساید لە پریمەرلیگ
جیاوازە لە خولەکانی تری ئەوروپا، ئەویش بەهۆی بوونی ئەوەی پێی دەوترێت هێڵە
پانەکان یان مەودای رێپێدراوی پێنج سانتیمەتر لە کاتی دیاریکردنی حاڵەتەکانی
ئۆفسایددا، ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەگەر ئەم گۆڵە لە ئیسپانیا یان ئەڵمانیا یان
ئیتاڵیا تۆماربکرایە، هەڵدەوەشایەوە، بەڵام پشتبەستنی پریمەرلیگ بەم هێڵە پانترانە
لە سیستەمی ئۆفسایدی نیمچە ئۆتۆماتیکیدا رێگەی دا گۆڵەکەی ڤێرتز هەژمار بکرێت.
هەرچەندە دیمەنە تەلەفزیۆنییەکان وا دەریان دەخست
کە ڤێرتز بە جیاوازییەکی روون لە کۆتا بەرگریکار لە پێشترە، بەڵام لیژنەکە جەختی
کردەوە کە ناوبژیوان پابەند بووە بە کاتێکی دروست لە ساتی بەرکەوتنی تۆپەکە بە
یاریزان کۆنۆر برادلی نەک لە ساتی دەرچوونی لە قاچی، بەم هۆکارەش بڕیارەکە تەواو
لەگەڵ یاساکانی پریمەرلیگ گونجاوە، ئەمەش تایبەتمەندییەکی جیاوازی پریمەرلیگە و لە
هیچ خولێکی تری پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپادا بوونی نییە.