AM:11:44:16/01/2026
68 جار خوێندراوەتەوە
+
-
رامۆس لە هەوڵەکانی بۆ کڕینەوەی سێڤییا بەردەوامە
و کۆبوونەوەی ئەرێنی لەگەڵ بەرپرسانی یانەکە هەبووە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی ئاشکرای کرد کە رامۆس رۆژی
پێنجشەممە سەردانی بارەگای یانە کۆنەکەی، سێڤییای کردووە، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ
بەرپرسانی، ئەفسانەکە لەگەڵ رێنیی برای و خۆلیۆ سینی پارێزەری سەردانی یانەکەی
کردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ بەرپرسانی سێڤییا دەربارەی ئەگەری کڕینەوەی گفتوگۆ بکات.
بڕیارە
ئەم بەرگریکارە ئیسپانییە لە چەند رۆژی داهاتوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ خاوەن
پشکەکانی سێڤییا و چەند بەرپرسێکی وەک پارێزەر ئەلبێرتۆ پێرێز سۆلانۆ ئەنجام بدات،
بە هیوای گەیشتن بە رێککەوتن دەربارەی ئەم گرێبەستە چاوەڕوانکراوە.
بەپێی
هەواڵەکەی مارکا، لە پشت رامۆسەوە گروپێکی بەهێزی وەبەرهێنەران هەن کە ئۆفەرێکیان
بە بەهای 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ کڕینەوەی یانە ئیسپانییەکە پێشکەش کردووە، کە تا ئەم
ساتە گەورەترین ئۆفەرە لەسەر مێزەکە بێت.
لە هەمان
کاتدا سێڤییا لەگەڵ لایەنی تر جیا لە رامۆس و هاوبەشەکانی دانوستان دەکات، وەک
ئامادەکارییەک بۆ فرۆشتنی یانەکە لە داهاتوویەکی نزیکدا، رامۆس لە کۆبوونەوەیەکدا
کە دوو کاتژمێری خایاندووە ئۆفەرەکەی پێشکەش کردووە، و بەپێی تۆڕی ئەی بی سی بە هەستێکی ئەرێنییەوە لە کۆبوونەوەکە هاتووەتە دەرەوە.