AM:01:46:16/01/2026
28 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئیتاڵیا ئەی سی میلان بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بەسەر کۆمۆ بەدەستهێنا.
لە یاریی لوتکەی هەفتەی 16ی خولی ئیسپانیا، یانەی کۆمۆ لە نێو یاریگای خۆی میوانداری میلانی کرد.
تایمی یەکەم، دوای 10 خولەک خاوەن یاریگا بە گۆڵێکی مارک کێمف پێشکەوت، بەڵام میلان لەو تایمەدا رێگەی بە پێشەنگی کۆمۆ نەدا و لە دواساتەکان بە لێدانی سزا گۆڵی یەکسانبوونی هێنایە بەرهەم، گۆڵەکەش نکونکو تۆمارییکرد.
لە تایمی دووەم، تیپەکەی ئەلێگری کۆنترۆڵی یاریگای کرد و لە خولەکەکانی 55 و 88 رابیۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بردنەوەی بە یانەکەی بەخشی.
بەم ئەنجامە یانەی ئەی سی میلان بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ درێژەی بە رکابەری ئینتەر میلاندا و کۆمۆش خاوەنی 34 خاڵە و پلەی شەشەمی گرتووە.