ئەتلەتیکۆ گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

PM:11:57:15/01/2026

60 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەتلەتیکۆ مەدرید گرێبەستی جولیانۆ سیمیۆنی نوێکردەوە و هەردوولا خۆشحاڵی خۆیان دووپاتکردەوە.

یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە پێگەی فەرمیدا رایگەیاند، لەگەڵ جولیانۆ سیمیۆنی ئەرجەنتینی گەیشتوونەتە رێککەوتن بۆ درێژکردنەوە گرێبەستی نێوانیان بۆ ماوەی دوو ساڵ.

گرێبەستی پێشتری سیمیۆنی لەگەڵ رۆخیبلانکۆس لە هاوینی 2028 کۆتایی دەهات، بەڵام ئەتلەتیکۆ ئەو گرێبەستەی بۆ دوو ساڵی دیکە و تا هاوینی 2030 درێژکردەوە.

ئەتلەتیکۆ لە بڵاوکراوەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشبەرە کە لە ساڵی 2019 پەیوەندی بە ئەکادیمیاکەمانەوە کردووە و وەرزی ڕابردووش پەیوەندی بە تیپی یەکەمەوە کردووە، پابەندبوونی خۆی بە یانەکەمانەوە درێژدەکاتەوە و یانەکەش بەو نوێکردنەوەیە خۆشحاڵە.

لە بەرامبەردا جولیانۆ رایگەیاند دڵخۆشە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و پابەندە بە هەموو ئەو رێککەوتنانەی لەگەڵ یانەکە ئەنجامیدا و هەموو توانای خۆی پێشکەشی ئەتلەتیکۆ دەکات.