PM:08:21:15/01/2026
180 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید چەند پاڵێوراوێک بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی
یانەکەی دیارییدەکات و پێرێز ئارەزووی گەڕانەوەی مۆرینیۆ دەکات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ، ڕیال
مەدرید بە سەرۆکایەتی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەستبەجێ هەنگاوی ناوە بۆ ئەوەی داهاتووی
تیپەکە سەقامگیر بکات، دوای لەدەستدانی دوو نازناوی لەماوەی سێ رۆژدا.
مۆندۆ باسی لەوەکردووە، دەستبەکاربوونی ئەلڤارۆ ئەربیلوا لە
جێگای چابی ئەلۆنسۆ پلانی درێژخایەن نییە و تەنیا زەمینە خۆشکەری راهێنەری
داهاتووە کە لە سەرەتای وەرزی داهاتووەوە دەستبەکار دەبێت.
بەم پێیەی ڕیال مەدرید لە ئێستاوە پاڵێوراوەکانی خۆی بۆ
وەرگرتنی ئەو پۆستە دیارییدەکات و دەستدەکات بە پەیوەندیکردن لەگەڵ کاندیدەکان بۆ
ئەوەی وەرزی داهاتوو ئەو پۆستە وەربگرن.
لە لایەکی دیکەوە رادیۆی کادینا سێر ئاشکراییکردووە،
پێرێز پلانێکی تایبەتی هەیە، ئەویش گەڕانەوە خۆسێ مۆرینیۆیە بۆ ئەرکی راهێنەرایەتی
مێرەنگێ، هەروەها سپێشیەڵ وەن تاکە راهێنەرە کە پێرێز لە هەموو کارەکانی رازی
بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە بەنفیکا هەست بەوە دەکرێت کە
مۆرینیۆ ئاژاوە دروست دەکات و دەیەوێت لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە دووربخرێتەوە،
تاکو بە ئاسانی بتوانێت لەگەڵ ریاڵ مەدرید دەستبەکاربێت.