PM:04:31:15/01/2026
124 جار خوێندراوەتەوە
+
-
پاریس سان جێرمان دەیانەوێت ئینزۆ لە چێڵسی بگوازنەوە
ریزەکانیان و بۆ ئەم مەبەستەش 80 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەکردووە.
بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان ئامانجیانە تیپەکەیان
زیاتر بەهێز بکەن هەربۆیە چاوییان لە گواستنەوەی چەند یاریزانێکە.
رۆژنامەی لیکیب بڵاویکردووەتەوە کە پاریس ئامادەکاری
دەکەن بۆئەوەی ئینزۆ فێرناندێز لە چێڵسی بگوازنەوە ریزەکانیان.
سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە یانە فەرەنسییەکە
ئامادەیە لە بەرامبەر کڕینی ئەو ناوەراستکارە 80 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی بلوز بکات.
لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی ئینزۆ یەکێکە لە یاریزانە
کاریگەرەکانی چێڵسی هەربۆیە ئەرکی پاریس سان جێرمان لە گواستنەوەی ئاسان نابێت،
چونکە بە ئاسانی دەستبەرداری نابن.
ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە لەگەڵ یانە ئینگلیزییەکە بەشداری
145 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی 24 گۆڵ و 26 ئەسیست تۆماربکات.