AM:01:02:27/12/2025
152 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە خولی ئینگلتەرا مان یونایتد سێ خاڵی
گرنگی بەدەستهێنا دوای بردنەوەی لە نیوکاسل و ئەمشەو چەند یارییەک ئەنجامدەدرێن.
لە هەفتەی 18ی خولی ئینگلتەرا، یانەی
مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد میوانداری یانەی نیوکاسل یونایتدی کرد.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە
سوودی مان یونایتد کۆتاییهات، گۆڵەکەش پاتریک دۆرگو لە خولەکی 24 تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا، یاریزانانی نیوکاسل
هەوڵێکی زۆریاندا بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوون و
سەرەنجام یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی مان یونایتد کۆتاییهات.
دوای ئەو ئەنجامە، مانچستەر یونایتد بە
کۆکردنەوەی 29 خاڵ بە کاتی چووە پلەی پێنجەمی ریزبەندی و نیوکاسل یونایتد 23 خاڵی
هەیە و لە پلەی 11ی ریزبەنیدا دەبینرێت.
خ . ک