PM:08:42:26/12/2025
160 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پلانی زیاترکردنی هاندەرانی هەیە لە کامپ نۆ و لە کۆتاییشدا دەبێتە گەورەترین یاریگا لە ئەوروپا.
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە کارەکانی بەردەوامە بەمەبەستی فراوانترکردنی شوێنی هاندەران لە یاریگای کامپ نۆ تا لە یارییەکانی داهاتوودا ژمارەی هاندەران زیادبکات.
لە ماوەی یەک مانگی رابردوودا، یانەکەتەلۆنیەکە سەرکەوتوو بوو لە کردنەوەی یاریگا نوێیەکەی بەڵام لە ئێستادا تەنها 45 هەزار هاندەران دەتوانن لە یاریگادا ئامادەییان هەبێت.
کەناڵی سپۆرت سێی ئیسپانیا ئاشکرایکردووە، پلانی بەرپرسانی بەرشەلۆنە بەشێوەیەکە کۆتایی مانگی یەکی داهاتوو رێژەی 17 هەزار هاندەریئامادەبوو لەناو یاریگای کامپ نۆ زیادبکات بەوەش رێژەی تەواو تا کۆتایی وەرز بۆ هەموو یارییەک دەبێتە 62 هەزار هاندەر.
ئەو کەناڵە باسی لەوە کردووە کە یانە ئیسپانیەکە داوایان کردووە چەند یارییەکی یانەکەیان لە مانگی یەکەدا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان ئەنجامبدەن تا بتوانن ئەو کارە ئەنجامبدەن، لە ئێستاشدا چاوەڕوانی وەڵامی لیژنەکە دەکەن.
لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، بە دڵنیاییەوە لە دوای تەواوبوونی سەرجەم کارەکانی ناو یاریگای کامپ نۆ ئەو یاریگایە دەبێتە گەورەترین لەسەر ئاستی ئەوروپا بەشێوەیەک کە 105 هەزار هاندەر لە خۆ دەگرێت .
خ . ک