AM:11:59:27/12/2025
212 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ریاڵ مەدرید ئامادەیە گۆرێتسکا بگوازێتەوە
لە مانگی داهاتوودا بەڵام زۆری مووچەکەی بووەتە بەربەست.
تۆڕی فیچاجێس ئاشكرایکرد، بەرپرسانی یانەی
ریاڵ مەدرید چاودێری لیۆن گۆرێتسکای ئەستێرەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی دەکەن و
بەنیازن بیگوازنەوە یانەکەیان.
تۆڕەکە بڵاویکردووەتەوە، یانەی شاهانە
بەنیازن لە مانگی یەکی داهاتوودا هەوڵەکانیان بەمەبەستی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ
ئەستێرە ئەڵمانیەکە دەستپێبکەن.
ئاماژەی بەوەشداوە، تەنها یەک کێشە هەیە
لەبەردەم چوونی ئەو یاریزانە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئەویش مووچەی ساڵانەکەیەتی کە
13 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەر رازیبێت بە کەمکردنەوەی ئەوا یانە ئیسپانیەکە
دەیگوازنەوە.
رونیشیکردووەتەوە، گرێبەستی ئەو یاریزانە
لەگەڵ بایرن میونشن لە کۆتایی ئەم وەرزە تەواو دەبێت بەڵام یانە ئەڵمانیەکە
ئامادەن لە مێرکاتۆی زستانەدا بەرامبەر 10 ملیۆن یۆرۆ بیفرۆشن لە هەمان کاتدا
یانەی ریاڵ مەدریدیش ئامادەن ئەو بڕە پارەیە لە گواستنەوەیدا خەرجبکەن.
دەشڵێت، بەرپرسانی ریاڵ مەدرید پێیانوایە
گۆرێتسکا بەهۆی بەهێزی توانای جەستەیەوە دەتوانێت سوودێکی زۆر بە یانەکەیان
بگەیەنێت لەپێناو بەهێز کردنی هێڵی ناوەڕاست لەبەرئەوە گرنگی بە پەلکێش کردنی
دەدەن.
خ . ک