PM:12:57:26/12/2025
56 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەرشەلۆنە پێداگرە لەسەر گواستنەوەی مارک
گێهی بەرگریکار و گفتوگۆیان لەگەڵدا کردووە.
لە چەند مانگی رابردوودا، رۆژنامەکان
بڵاویانکردەوە، چەندین یانەی ئەوروپا چاودێری چارەنووسی مارک گێهی بەرگریکاری
ئینگلیزی دەکەن لەگەڵ یانەی کریستال پاڵاس.
رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی
بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە تا ئەم ساتە وازیان لە بیرۆکەی
گواستنەوەی مارک گێهی نەهێناوە و پێداگرن لەسەر گواستنەوەی.
موندۆ ئاشكرایکردووە، پلانی یانە
کەتەلۆنیەکە بەشێوەیەکە لە مانگی داهاتوودا ئەو یاریزانە رازیبکەن کە پەیوەندی بە
یانەکەیانەوە بکات بەڵام لە هاوینی داهاتوودا بیگوازنەوە چونکە لەو کاتەدا
گریبەستەکەی لەگەڵ کریستال پاڵاس کۆتاییدێت.
رونیشیکردووەتەوە، بەرپرسانی بەرشەلۆنە
گەشتی لەندەنیان کردووە و گفتوگۆیان لەگەڵ بەڕێوەبەری کارەکانی ئەو یاریزانە
کردووە بەڵام نەگەیشتونەتە رێککەوتن لەگەڵیدا بەهۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانە لەڕووی
داراییەوە داواکاری زۆری هەیە.
دەشڵێت، ئەرکی یانە ئیسپانیەکە لە
ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ بەرگریکارە ئینگلیزیەکە ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی کە
یانەکانی لیڤەرپوڵ و ریاڵ مەدرید و پاریس سان جێرمانیش گواستنەوەی هەمان
یاریزانیان کردووەتە ئامانج.
خ . ک