زیدان ئیقبال لەلایەن چەند یانەیەکەوە داواکراوە

PM:05:33:26/12/2025

132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

زیدان ئیقبال بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە چەند ئۆفەرێکی پێشکەشکراوە کە دوانیان یانەکانی ئینگلتەران.

پێگەی ئۆترێخت پریمەری هۆڵەندی بڵاویکردووەتەوە، زیدان ئیقبالی ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق لەلایەن چەندین یانەوە چاودێری دەکریت بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی کە پێشکەشی دەکات لەگەڵ یانەی ئۆترێختی هۆڵەندی.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، سێ یانە هەوڵی ئیمزاکردنی گرێبەست لەگەڵ ئەستێرە عێراقیەکە دەدەن کە ئەوانیش برێنتفۆرد و ئۆکسفۆر یونایتدی ئینگلیزی و ئەخدودی سعودین.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو یاریزانە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بەردەوام ئاستێکی نایابی هەبووە و لەگەڵ یانەکەی ئێستاشی کە ئۆترێختە بەردەوام سەرەکی بووە ئەوەش بووەتە هۆکاری ئەوەی گرنگی بە گواستنەوەی بدرێت.

دوپاتیکردووەتەوە کە بەرپرسانی ئۆترێخت تەنها لە یەک کاتدا دەستبەرداری زیدان ئیقبال دەبن ئەگەر ئۆفەرێکیان پێشکەش بکرێت کە کەمتر نەبێت لە سێ ملیۆن یۆرۆ.

ئیقبال لە 2023ەوە پەیوەندی بە یانەی ئۆترێختەوە کردووە و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئەو یانەیە لە هاوینی 2027 کۆتاییدێت، پیشتریش یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بووە.

خ . ک