لیڤەرپوڵ بە خواستن گۆنچالۆ رامۆس دەگوازێتەوە

PM:12:44:27/12/2025

140 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیڤەرپوڵ بەنیازە چارەسەرێکی کاتی بۆ شوێنگرەوەی ئیزاک ئەنجامبدات بە گواستنەوەی رامۆس.

دوای ئەوەی ئەلیکساندەر ئیزاکی هێرشبەری لیڤەرپوڵ تووشی پێکانێکی قورسهات، بەرپرسانی ئەو یانەیە بەدوای گواستنەوەی شوێنگرەوەیەکدا دەگەڕێن تا لە هێڵی هێرشبردندا رووبەڕووی کێشە نەبنەوە.

پێگەی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، یانە ئینگلیزیەکە لە ئێستادا بەدوای چارەسەرێکی کاتیدا دەگەڕێن تا کۆتایی ئەم وەرزە و نایانەوێت گرێبەستێکی هەمیشەیی ئیمزابکەن.

ئەو پێگەیە ئاشکرایکردووە، کارگێڕی لیڤەرپوڵ پلانی ئەوەیان داڕشتووە گرێبەست لەگەڵ گۆنچالۆ رامۆسی هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان ئیمزابکەن بە خواستنی شەش مانگ.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئارنی سلۆتی راهێنەری لیڤەرپوڵ رازیە بە گواستنەوەی ئەو یاریزانە چونکە دڵنیایە لەوەی کە بە خێرایی لەگەڵ شێوازی یاریی کردنیان خۆی دەگونجێنێت و دەتوانێت لەناوچەی سزا مەترسیدار دەربکەوێت.

لە کۆتاییشدا نوسیویەتی، ئەم پلانە تەنها بۆ ماوەیەکی کورتە و بۆ وەرزی داهاتوو ئیزاک دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی بەڵام تا ئەم ساتە ئۆفەری فەرمیان پێشکەشی هێرشبەرە پۆرتوگالیەکە نەکردووە.

خ . ک