دی لا فۆنتی بە باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان دیاریکرا

PM:01:18:27/12/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دی لا فۆنتی بە باشترین راهێنەر لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان دیاریکرا و مارتینێز لە پلەی دووەمدایە.

پێگەی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مێژوو و ئاماری تۆپی پێ کە سەر بە فیفایە لە راگەیەندراوێکدا ریزبەندی باشترین راهێنەرانی جیهانی لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان بڵاوکردەوە.

پێگەکە ئاشكرایکردووە، لویس دی لافۆنتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە باشترین راهێنەری ساڵی 2025 دیاریکراوە لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکان بە کۆکردنەوەی 136 خاڵ کە ئەمەش دووەم ساڵی بەدوای یەکە ئەو خەڵاتە بەدەستدەهێنێت.

ئاماژەیان بەوەشداوە، رۆبێرتۆ مارتینێزی راهێنەری هەڵبژاردەی پۆرتوگال بە کۆکردنەوەی 83 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکەدایە، لیۆنێل سکالۆنی ئەرجەنتینیش بە 59 خاڵ لە پلەی سێیەمدایە.

هەریەکە لە سۆلباکینی راهێنەری هەڵبژاردەی نەرویج و تۆماس تۆخێلی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و دیدیە دیشامپی راهێنەری فەرەنسا لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەمدان.

لەسەر ئاستی ئافرەتانیش، سارینا ڤیگمانی راهێنەری هەڵبژاردەی ئافرەتانی ئینگلتەرا بە باشترین راهێنەری ئەمساڵ دیاریکرا کە ئەوەش چوارەمجارە لە مێژوویدا ئەو خەڵاتە دەباتەوە.

خ . ک