AM:11:19:27/12/2025
136 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤاندۆڤسکی رایگەیاند پەلە ناکات لەسەر
یەکلاکردنەوەی داهاتووی و چاوەڕێی پرۆژەی یانەکەی دەکات.
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری پۆڵەندی
یانەی بەرشەلۆنە لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا رایگەیاند، هەست بە هیچ فشارێک ناکات تا
بڕیارێکی خێرا بدات لەسەر داهاتووی.
لیڤاندۆڤسکی دەڵێت، بە هیچ شێوەیەک بابەتی
کەمکردنەوەی مووچەکەم بۆ نیوە لەگەڵ یانەکەم باس نەکراوە و ئەوانیش ئەو مەرجەیان
بۆ دانەناوم تا گرێبەستەکەم نوێ بکرێتەوە.
دەشڵێت، بابەتی مانەوەم یان رۆیشتنم لە
بەرشەلۆنە پابەندە بە پرۆژەی داهاتووی یانەکەم، دەبێت بزانم چ رۆڵێکم دەبێت لەژێر
دەستی هانسی فلیکی راهێنەر، من هێشتا ئامانجم زۆرە، بەشداریکردن لە مۆندیال و
بردنەوەی نازناوەکانی خولی ئیسپانیا و چامپیۆنز لیگ، ئێستا یانەکەمان زۆر باشە و
لە قۆناغی پێشکەوتنی بەردوامداین.
لە وەڵامی پرسیاری کە یانەی بەرشەلۆنە
داوایان لێکردبێت بوەستێت لە تۆمارکردنی گۆڵ تا پارەی زیاتر بە یانەی بایرن میونشن
نەدەن بەهۆی رێککەوتنێکی نێوان ئەو دوو یانەیە، لیڤاندۆڤسکی رەتیکردەوە ئەو بابەتە
بە تەواوی رونبکاتەوە چونکە رێزی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و رێککەوتنی نێوانمان
دەگرم، ئامادەبووم قوربانی بدەم لەپێناو یانەکەم چونکە لەو کاتەدا لەدەستدانی هەر
یۆرۆیەک زیانی زۆری پێدەگەیاندین.
خ . ک