سەرۆکی ناپۆلی بەنیازە گرێبەستی کۆنتی نوێبکاتەوە

PM:02:03:27/12/2025

112 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەرۆکی ناپۆلی بەنیازە گرێبەستی کۆنتی نوێبکاتەوە و بیکاتە سەرکردەی پرۆژەی داهاتووی یانەکەی.

رۆژنامەی لاگازێتا دیللۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، ئۆریلۆ دی لۆرێنتسی سەرۆکی یانەی ناپۆلی دڵخۆشە بە کارەکانی ئەنتۆنیۆ کۆنتی راهێنەری ئێستای یانەکەی.

لاگازێتا رایگەیاند، سەرۆکی یانە ئیتاڵیەکە بەنیازە گرێبەستەکەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی بۆ ماوەی چەند ساڵێکیتر نوێبکاتەوە لە کاتێکدا گرێبەستەکەی ئێستای لە هاوینی ساڵی 2027 کۆتاییدێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، دی لۆرێنتس پێیوایە کۆنتی بەردی بناغەی سەرکەوتنی ئێستا و داهاتووی یانەکەیەتی لەبەرئەوە بڕیاریداوە بیکاتە سەرکردەی ئەو پرۆژەیەی کە بۆ چەند ساڵی داهاتوو دایڕشتووە.

دەشڵێت، لە کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەیدا مووچەی ساڵانەکەی کۆنتی زیاد دەکرێت و متمانەی تەواوی پێدەبەخشرێت تا بتوانێت بەردەوام بێت لە بردنەوەی نازناوەکان لەسەر ئاستی ناوخۆی ئیتاڵی و ئەوروپاش.

کۆنتی تا ئێستا لە 65 یارییدا راهێنەرایەتی ناپۆلی کردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 41 بردنەوە و 12 یەکسانبوون و 12 شکستی هەیە، نازناوەکانی خولی ئیتاڵیا و جامی سوپەری ئیتاڵیای لەگەڵدا بەدەستهێناوە.

خ . ک