ئارتێتا: بیر لە کۆتایی وەرز ناکەینەوە

PM:11:50:26/12/2025

96 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئارتێتا رایگەیاند بیر لە کۆتایی وەرز ناکەنەوە و برایتۆنیش لە چەند ساڵی رابردوودا کاری باوەڕپێنەکراویان کردووە.

پێش یارییەکەیان بەرامبەر برایتۆن لە خولی ئینگلتەرا، میکێل ئارتێتا رەتیکردەوە باس لە بردنەوەی چوار نازناوەکەی ئەم وەرزە بکات و دوپاتیکردەوە کە سەرنجیان تەنها لەسەر یەک یارییە.

ئارتێتا دەڵێت، برایتۆن ئەو یانەیە کە بەردەوام سەرسامبووم پێیان، ئەوەی کە لە 10 ساڵی رابردوودا کردویەتی باوەڕپێنەکراوە، راهێنەری نایابیان هەبووە و ئێستاش خاوەنی چەندین یاریزانی تایبەتن کە بە شێوازێکی نایاب و سەرنجڕاکێش لە یاریگادا دەردەکەون لەبەرئەوە کاری ئێمە ئاسان نابێت ئەگەر ئامانجمان بردنەوە بێت.

دەشڵێت، کای هاڤێرتز نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یارییکردن و بابەتەکە بە چەند رۆژێکەوە بەستراوە نەک هەفتەیەک، گابرێل ماگالێس بەردەوامە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان، مارتینێلیش هەستی بە ئازارێکی کەم کردبوو.

دڵنیاییدا لەوەی کە ریکاردۆ کالافیۆری یەکێکە لە ئەستێرە گرنگەکانی یانەکەیان و دەتوانێت لە چەندین پێگەی جیاوازی یاریگا یارییبکات هەر لەبەرئەوەش گرێبەستیان لەگەڵدا کردووە.
خ . ک