خیسۆس.. یاریی گرنگ چاوەڕێمان دەکات

PM:11:38:26/12/2025

88 جار خوێندراوەتەوە

+ -

خیسۆس دوپاتیکردەوە یاریی گرنگ چاوەڕێیان دەکات و ئینیگۆش بەهەمان هۆکاری رۆناڵدۆ پشووی وەرگرتووە.

خۆرخی خیسۆسی راهێنەری یانەی نەسر پێش یارییەکەیان بەرامبەر ئەخدود رایگەیاند، چەند یاریی داهاتوویان زۆر گرنگە چونکە دوای پشووەکانە و وەک ئەوە وایە لە سەرەتاوە دەستپێبکەنەوە.

خیسۆس وتی، لە ماوەی رابردوودا بەهۆی بەشداریکردنی هەڵبژاردەی سعودیە لە جامی عەرەب لە پشوودا بووین بەڵام بەداخن کە هەڵبژاردەی سعودیە نەیتوانی بگات بە یاریی کۆتایی.

وتیشی، یارییەکەمان بەرامبەر ئەخدود قورسە چونکە ئەو یانەیە دەجەنگێت لەپێناو ئەوەی لەناوچەی دابەزین رزگاری ببێت، یاریزانی بەتوانایان هەیە و لەڕووی تاکتیکەوە زۆر نایابن.

خیسۆس دەڵێت، ئینیگۆ مارتینێز پێکانی نەبووە بەڵام بەهۆی زۆری تەمەنیەوە و لەپێناو دووربوون لە پێکان پشووی پێداوە هاوەشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە بە هەمان هۆکار لە چەند یارییەک دووریخستووەتەوە.

دەشڵێت، بە دڵنیاییەوە ئامانجمان ئەوەیە نازناوەکانی خولی سعودیە و چامپیۆنز لیگی دووی ئاسیا بەدەستبهێنین و هەموو کارێک دەکین لەپێناو دڵخۆشکردنی هاندەران.
خ . ک