خولی سعودیە.. هیلال لە خلیجی بردەوە

PM:11:20:26/12/2025

116 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی سعودیە هیلال بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە خلیجی بردەوە و ئەمشەو نەسر یاریی هەیە.
لە هەفتەی 11ی خولی سعودیە، یانەی هیلال لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی خلیجی کرد.
تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لەسوودی هیلال کۆتاییهات، گۆڵەکانی هیلال لە خولەکەکانی 18 و 39 محەمەد کنو و ساڤیچ تۆماریانکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 57 مالکۆم گۆڵێکیتری بۆ هیلال تۆمارکرد بەڵام لە خولەکەکانی 79 و 84 جۆشوا کینچ و ماسۆراس دوو گۆڵیان بۆ خلیج تۆمارکرد، سەرەنجام یارییەکە بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە سوودی هیلال کۆتاییهات.
لە هەمان هەفتە، یانەی ئەهلی رووبەڕووی فەتح بووەوە و بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ یارییەکەی پێدۆڕاند.
دوای ئەو ئەنجامانە، هیلال بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندیدایە، ئەهلی پلەی چوارەمی گرتووە و خلیج لە پلەی هەشتەم دەبینرێت.
ئەمشەویش لە کاتژمێر پێنج و 50 خولەک یانەی نەسری پێشەنگ لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئەخدود دەکات، دواتریش ئیتیحاد رووبەڕووی شەباب دەبێتەوە.
خ . ک