14 یاریزانی گەلەتەسەرای تۆمەتبار کراون

PM:08:10:26/12/2025

104 جار خوێندراوەتەوە

+ -

14 یاریزانی گەلەتەسەرای دەستگیرکراون بەتۆمەتی بەشداریکردن لە گەورەکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان.

لە ماوەی رابردوودا بابەتی گرەوکردن لەسەر ئەنجامی یارییەکان بووە هەواڵێکی سەرسورهێنەر لە تورکیا و بەو هۆیەش زیاتر لە سێ هەزار کەس تۆمەتبارکران کە 571 کەسیان ناوبژیوان بوون.

لە نوێترین پێشهاتدا، داواکاری گشتی ئستەنبوڵ بڵاویکردەوە بە فەرمانی دادوەر بڕیارداوە بە دەستگیرکردنی 29 کەس کە تۆمەتبارکراون بە دروستکردنی کارەسات لە تۆپی پێی تورکیا.

ئاماژەی بەوەشداوە لەنێو ئەو 29 کەسەدا 14 یان یاریزانی پێشوو و ئێستای یانەی گەڵەتەسەرای تیادایە بە بێ ئەوەی ناوی یاریزانەکان ئاشکرا بکات تا دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان.

دەشڵێت، هەریەکە لە ئەردەن تایموری سەرۆکی پێشووی یانەی گەلەتەسەرای و فاتح کولاکسێزی جێگری سەرۆکی یانەی ئەیوپسپۆر و ئەندامێکیفیدراسیۆنی تۆپی پێی تورکیا لەناو دەستگیرکراوەکاندان.

نوسیویەتی، ئەم بابەتە لە مانگی 10ی ساڵی 2024 رویداوە بەشێوەیەک کە شەش یاریزانی گەلەتەسەرای بەشداربوون لە گرەوەکەدا و کاریگەریان لەسەر یارییەکە دروستکردووە بە شێوەیەک کە یانەکەی خۆیان براوە دەبێت لە یارییەکەدا، لە ئێستاشدا هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە لە 14 شاری جیاوازی تورکیا بەردەوامە.
خ . ک